Birawari4
بیرەوەریەکانم لە هیزی کاوە پاشان گۆردانی کاوە ! (بەشی چوار)
خوینەری هیژا لە بەشەکانی پیشودا باسمان لەسەر زور هات و چو و رۆداو کەرد کە بەسەرماندا هات و بیرەوەری تال و شیرینی زۆرمان باس کەرد، ئیستە دەچینە قۆناخیکی دیکەوە لە شیوازی خەبات و هەڵسۆرانی گۆردانی کاوە کە یەکیک لە هیزە رەزمی و بە تواناکانی کۆمەڵە بۆ. هاوینی سالی 1365 ی هەتاوی بۆ کە ئیمە تیکەڵاو لە گەڵ کاروانیکی ناوچەی بانە بەڕی کراین بەرەو ناوچەی بانە و قەرار وا بۆ لەویەوە ئیمە لە هاوریانی بانە جودا ببینەوە و بەرەو ناوچەی دیواندەرە و سنە بڕوین. دیارە ئیمە واحیدیکی زۆر نەبۆین کە قەرار بۆ بەرەو سنە و دیواندەرە برۆین بەڵام ئەوە دەزانم لەو کاتەدا کە هیشتا هەر شەری نیوان کۆمەڵە و دیمۆکرات بەردەوام بۆ و کۆماری ئیسلامیش زەختیکی زۆری لە سەر هیزی پیشمەرگە بۆ پیویست بۆ ئیمە کە نزیکەی 50 کەسیک دەبۆین دەبوا خۆمان بگەیەنین بە گۆردانی شوان و کاوە. ئیمە کە لە زنجیرە چیاکانی پشت گۆندی کەنەسورە مابۆینەوە و بە تەمای بریاری کۆمەڵە بۆین کە چون خۆمان بگەیەنینە ئەو هاوریانە، بە دوای 2 رۆژ ئینتەزار پیمان راگەیندرا دەبیت بگەرینەوە بۆ ئوردۆگای مالۆمە لە باشۆری کۆردستان ، بۆچی دەبوا بگەرینەوە ئیستاش هۆیەکەشم نەزانی. بەداخەوە زۆر کەس لەو هاوریانە نە ماوەن و چەند کەسیکیشمان ئیستە ئاوارەی هەندەرانین. بە تایبەت 2 کەس کە زۆر هاوریتیو و برادەریان لە گەڵ من خۆش بۆ هاوریانی گیانبەخت کەردو رشیدی مسری ( باخچەلە) و سالەحە سوری سنە بۆ، یادەکانیان هەمیشە لای من زیندوە. دەوران لە سەر کەس راناوەستی و بە نروە نروە تیدەپەریی و بەرەو پایز دەرویشت هیزەکانی پیشمەرگە یەک لە دوای یەک بەرەو ئوردوگاکانی کۆمەڵە لە باشوری کۆردستان دەگەڕانەوە و لە دەستی سەرمای زستان خۆیان دەشاردەوە و دەبوا رۆ بکەنە شوینە ئەمنەکان. دیار بۆ کە هەمۆ کەس پیخۆش بۆ بگەریتەوە و بۆ ماوەیەک پشو بدات، بەڵام کاتیک دەهاتنەوە هەستت بەوە دەکرد کە کەسانیک لەگەڵیان نین و بۆ هەمیشە سەنگەریان گرتەو لە گەڵ خاکی داگیرکراوی ولاتەکەیان بۆەنەتە هاوری دایمی، ئەمەش هاوریانی گیان بەختکردوی ریگای ئازادی و مرۆڤایەتیە و کاوروانی شورش پیویستی بەو گیانبازیانە هەیە. زستانی سالی 1365 بۆ کە ئیمە لە ئوردوگای مالومە بۆین و لەوی خەریکی حەسانەوە بۆین و چاوەروان بۆین بۆ هاتنی بەهار و دیسان بگەرینەوە بۆ ناوچە و دیسان دیدارمان لەگەڵ خەڵک و خاک و خوڵی وڵاتە داگیرکراوەکەمان نوی بکەینەوە و بەر بەرەکانی لەگەڵ دۆژمنی داگیرکەر دەست پی بکەینەوە. بەڵی بەهار هات و بەفری لە سەر ئەرز ڕاماڵی و پاشەکشی بە زستان کەرد و وزەی گەرمای خستە سەر زەوی و پیشمەرگەی بروا پۆڵای ئامادە کەرد بۆ رویشتنەوە بەرەو ناوچە داگیر کراوەکانی کۆردستان. بەلی بەهاری سالی 1366 ی هەتاوی بۆ کە ئیمە گۆردانی کاوە لە ئوردوگای مالومەوە خۆمان ساز کەرد و بەرەو سنوری دەستکردە بەڕی کراین و لەویشەوە دەبوا خۆمان بگەیەنینە ناوچە. ئیمە لە سلیمانیەوە رۆیشتین بەسەر شارۆچکەی عەربەت و سیدسادقدا تیپەرین و لەویوە خۆمان گەیاندە گۆندی ڕۆخاوی کانی مانگا کە سەنگەر و پایەگای هیزەکانی سەر سنوری ئیراقی لی بۆ هەر لەو پایەگانەی ئیراق کە عەسکەری لی بۆ ماینەوە و تا شەو داهات پاشان بەرەو شاروچکەی ویران بۆی پینجوین رۆیشتین و لەناو خانوە ویرانەکاندا ماینەوە و خۆمان حەشار دا تا رۆژی دوای بتوانین بە نیوان پایەگاکانی ئیراندا تیپەر بین، لەبیرمە کاتیک کە رۆژ هەلهات بینیمان کە لە نیوان دۆ میردەزمە و خوای شەردا گیرمان کەردەو هەردوکیان خوین لە چاوانیان دەباری و داروبەرد و پەلەوریان نەدە پاراست و هەمۆ شتیکیان خاپۆر دەکەرد. بەڵی نەدەبوا بجۆلین حەتا بۆ سەر ئاودەست قەدەغە بۆ دۆژمن جار جاریک تۆپیک یان خۆمپارەیەکی دهاویشت و خەونی لە چاو هەمو زندەوەریک تۆراندە بۆ رۆژ بەرەو ئیوارە دەرۆیشت و ریگای بۆ شەو کە هەمیشە دۆستی گیانی بە گیانی پیشمەرگەیە چول دەکرد. دەستەکەی ئیمە کراین بە مسئولی بارەکان واتە 3 دانە ئەسپ بۆ کە دەبوا باریان بکەین و ئاگاداریشیان لی بکەین، من و هاوریان هادی، سدیق، عەزیز،خەلیل، بیهزاد، شاهین کە مەسئولی سیاسی دەستەکە بۆ و چەنکەسیکی دیکە دەستمان کەرد بە بار بارکەردەن و لە دوای کاروانەکەوە بەری کەوتین بەرو پایەگاکانی ئیران لەبیرمە پیاویکی قاچاخفرۆشیشمان لەگەل بۆ کە کاتی خۆی پەڕیوەی ئیراق ببو پەنای هینابۆ بۆ کۆمەڵە و دەبوایە لە گەل خۆمان بی پەرینینەوە بەرەو ڕۆژهەلاتی کۆردستان. بەڵی ئیمە کە گیشتینە نیوان پایەگاکانی ئیران هەمۆ کاروانەکە کەوتە نیو کەمینی دۆژمن و دراینە بەر دەستریژی هەمۆ جۆرە چەک و چولیک و هەمۆ ئەو شوینە بە چەخماخەی ئاگری گۆلە رۆن کرایەوە، بەڵام بریار درا بۆ دەبیت تیپەر بین و خۆ دەرباز بکەین هەرچەند دۆژمن وەک باران گۆلەی دەباران بەسەرماندا بەڵام توانیمان خۆمان دەرباز بکەین و یەک پیشمەرگەش خوین لە لۆتی نەهات بەرەو دارستانەکانی شلیر برۆین بەڵام بەداخەوە 2 لە ئەسپەکان کەوتنە بەر گۆلەی دۆژمن و کۆژران، بە خۆشحالیەوە ئەسپی ئەو قاچاخفرۆشە کە پەنای هینابو بۆ کۆمەڵە و لەگەڵمان بۆ بە ساغی دەرچ و رزگاری بۆ هیچ زەرەریک لە کابرا نەکەوت. چۆنکە ئەو ئەسپە هەمۆ سەرمایەی ئەو کابرا بۆ. ئیمە لە شلیر لە هاوریانی گۆردانی شوان جودا بۆینەوە و هەرکام بەرەو شوینی مەبەست بەری کەوتین ئەوکات واحیدیکی دیکە لە هاوریان پیش ئیمە رۆیشتەبۆن لە شاخەکانی چلچەمە چاوەروانی ئیمە بۆن. ئیمە لە چلچەمە لە شوینیک بە ناوی کۆنەورچ لە گەڵ ئەو هاوریانەدا یەکمان گەرت و لەوی دیستان سازماندەهیەکی نوی کرایەوە مەسئولی دەستەکەمان کە پیش ئیمە رۆیشتەبۆ لەوی هاتەوە لامان کاک هاشمی کەلەکەجار ناوی بۆ. بەڵی بۆ کار و هوڵسۆرانیکی نوی ساز کراین و واحیدیک لە هاوریان بەرەو مەنتەقی قەمەری لە ناوچەی دیواندەرە بەری کەوتن و ئیەمش لە چلچەمە ماینەوە. هاوریان لە دوای هەڵسۆرانیکی چەند رۆژە لە دەڤەری قەمەری لە گۆندی گاوەکەچ کەمینیان بۆ هیزیکی دۆژم لە جاش و پاسدار داناو توانیان بە تەواوی تەفر و تۆنایان بکەن و چەک و تەقەمەنیەکی زۆر بگرن. پاشان هاوریان دەگەرنەوە بو دەڤەری خۆرخۆری سەقز لەویشەوە بە تەما بۆن بگەرینەو بۆ لای ئیمە لە چلچەمە، بریار دەدەن بۆ کۆکردنەوەی نان و خواردن چەندکەسیک بەری بکەن بۆ گۆندی دەرەویان کە پایەگای دۆژمن بەسەر گۆندەکەوە بۆ ، بەڵی واحیدیک دەرۆن بۆ ناو گۆندەکە هاوری سەئیدی قەوەمیش دەلیت منیش لەگەڵیان دەرۆم بەڵام فەرماندەی گشتی مخالفەت دەکات و دەلیت بۆت نیە و تۆ دەبیت لەگەل خۆمان بیت هاوری سەئید گوی نادات و لەگەڵ هاوریان دەروات بۆ گۆندەکە، دۆژمن ئاگاداری هاوریان دەبیت و لە دەورۆبەری گۆندەکە کەمین دادەنیت و تەقە لە هاوریان دەکات بەداخەوە هاوری سەئید دەکەویتە بەر گۆلە و گیانی لەدەست دەدات، ( هاوری سەئیدی قەوام راستە پیاویکی بە سالاچو زەحمەتکیش بۆ بەلام مرۆڤیکی رۆشنبیر و کادریکی زۆر ناسراو خۆشەویستی دیواندەرە بۆ بە تایبەت لە بەشەکانی قەمەری و خۆرخۆرە زۆر ناسراو و جیگای متمانەی خەلک بۆ و زۆریش یارمەتی دەری خەلکی هەژار و زەحممەتکیش بۆ ، بەڕاستی چەقلی چاوی زالم و خۆفرۆشان بۆ و شیەخ و مەلا و ئاغاکان زۆر حیسابیان بۆ دەکرد و لیی دەترسان) پاشان هاوریان دینەوە بۆ لای هاوریانی دیکەیان و پیکەوە دەرۆن بۆ نیوان گۆندەکانی سولە و ئیساقئاوا بۆ حەسانەوە ، رۆژی دوای هیزیکی زۆری دۆژمن لە سەقز و مەریوانەوە دین بە دوایاندا و لە پەنای کیوی شانەشیندا لەگەل هاوریانی ئیمە دەرگیر دەبن و شەریکی زۆر قۆرس دەست پی دەکات، ئیمەش کە لە کۆنەورچ بۆین ئاگادار کراین کە هاوریان تۆشی شەریکی قۆرس هاتوۆنە و دەبیت برۆین بۆ یارمەتی ، من و کاک مەمەد تارانی، سدیق، یەدی ، قۆباد بە مەسئولیەتی کاک مۆراد بەرەو شوینی شەرەکە بەری کەوتین و دوای 1 کاتژمیر توانیمان خۆمان بگەیەنینە هاوریان بۆ یارمەتی ئەوان خۆمان گەیاندە نزیک دۆژمن کە بەسەر هاوریاندا زاڵ بۆن. بە دوای ماویەکی کۆرت توانیمان دۆژمن تیک بشکینین و هەمو شوینە بەرزەکان بخینە ژیر دیدی خۆمان. بەڵام بەداخەوە لەو شەرەدا 2 هاوری تیکۆشەرمان بە ناوەکانی باسد خالدی (کانیچەرمو) و یەحیا کەوتنە بەر گۆلەی دۆژمن و گیانیان لەدەست دا، ئەوەشم لەبیر ناچیت کە هاوری سابەر قەڵاکۆن بە منی وت ئەحمەد یەحیا بگرە کۆڵ با تۆزیک لە شوینی شەرەکە دۆری بخەینەوە منیش لە پیشدا برینەکەی هاوری یەحیام بە دەسمالەکی خۆم بەست و پاشان گرتمە کۆل تا بیبەمە بنە بەردیک بۆ ئەوەی هاوری پزشکیار بیت و دەرمانی بکات، یەحیا بە منی وت هیچ نیە من زۆر باشم خەمم بۆ مەخۆن دەتوانم بە پی خۆم برۆم بەڵام سابر وتی نە دەبیت بە کۆڵی ئەحمەد بڕۆیت، کاتیک لە کۆلم گرت هەستم بەوە کەرد کە دەرچونی محالە لەبەر ئەوەی خۆینی برینەکەی بە دەمیا هاتە خوار و رژا بەسەر پەشتی مندا کاتیک گەیانمە شوینی مەبەست کە کاک نادری لی بۆ وەک پزشک بەداخەوە چی دی هیچ تەمایەک نەبو بۆ مانەوەی ، کاک نادەر وتی بەداخەوە هیچمان پیناکری و ئەوە خەریکە گیانی لەدەست دەدات بەڵی هەر واش بۆ لە دوای چەند دەقە بۆ هەمیشە بە بژی کۆمەلە ماڵئاوای لیمان کەرد و پەیوەست بۆ بە کاروانی گیابەختکردوانی شورشی چەوساوەکانەوە. ئەو کات مامۆستا جەمال بە منی وت ئەحمەد تو دەبیت ئاگات لە هاوری گەڵاویژ بیت برۆ وڵاخی بینا و سواری کە و با بیبەین لەگەل خۆمان، برینەکەی هاوری گەڵاویژ زۆر قۆڵ و کاریگەر بۆ پیشی خۆش نە بۆ سواری وڵاخ بیت زۆرم لە گەڵ وت هەر فایدەی نەبۆ مامۆستا جەمال بڕیاری دا وتی هەر دەبیت سوار ئەو وڵاخە ببیت چۆنکە هیچ چاریکمان نیە وە دەبەیت هەرچی زۆترە لەم شوینە دۆر کەوین و هاوریان زۆر ماندۆن پیویستمان بە حەساناوەیە بەڵی بە زەبری زۆری هاوری گەڵاویژمان سواری وڵاخ کەرد و لەو هەلەت و بەردانەی شانشینەوە وەسەرمانخست. لە دوای ماوەیەک ریپیوان خۆمان گەیاندە سەری گەردەنەکە و پاشان لەسەر کانیچاورەش دەستمان کەرد بە حەسانەوە ئاوی سارد و زۆڵالی کانیچاورەش گیانیکی نویی وەبەرمان هیناوە و لەویشەوە چوین بۆ شوینیک بە نیوی تەختی جەمشید زال بە سەر گۆندی بسدا. بەڵی ماوەیەکی زۆری نەخایاند کە هەواڵی زۆر ناخۆش و باوەرپینەکراومان پی گەیشت ، کاروانیکی مەزن تیکەڵ لە هاوریانی سەقز، دیواندەرە، مەریوان و سنە دینەوە بۆ ناوچە لە نزیک گۆندی دزڵی کە خەریکی حەسانەوە دەبن هیزیکی زۆر گەورەی دۆژمن دیتە سەریان و تۆشی شەریکی قۆرس دەبن بە داخەوە چەند هاوریکمان شهید دەبن و چەند هاوریکی دیکەمان بە دیلی کەوتنە دەستی دۆژمن. ئیمە لەدوای ئەو هەواڵە شوینەکانمان گۆری و بەرەو کیوەکانی شانشین و کەلەبا چۆین و لە پشت گۆندەکانی ئاگجە و گۆگجە و نەرگەسەڵە ماینەوە، بەدوای ئەوە دا کاک ئیبراهیم ڕۆستەمی هات و لەگەل من ، رەزا فارس و بەها کاومەلە قسەی کەرد و وتی ئیوە دەبیت برۆن بۆ ناوچەی سنە و لەویوە لەگەل چەند هاوریکی ئەوان دەرۆن بۆ مەریوان و پاشان لەویوە دەبیت برۆن بۆ سەر سنۆر بۆ پیداکەردەنی ریگا بۆ پەراندنەوی کاروانەکانمان لە وەرزی پایزدا. ئیمە خۆمان گەیاندە ناوچەی سنە و لەویەو لەگەل هاوریان فەرهاد باوەریز وەکۆ مسئولی واحیدەکەمان، هاوری ئەردەشیر لۆڕ ، کەمالی ئەویهەنگ، یەدی تەختە بەرەو مەریوان بەری کەوتین و لە مەریوانیش لەگەل هاوریان سەمینو، ئەبەی دارابی، ئەحمەد ئەمیرئ ، ئەبەی شیخ عەزیز و چەند هاوریکی دیکەدا بەرەو سنور بەڕی کەوتین پاش چەند تاقیکردنەوەیەک لە سەر سنوری نزیک شلیر بەوە گەیشتین دەبیت برۆین بو هەورامانی تەخت و ئەوی تاقی بکەینەو بۆ تەیپەر بۆن، ( لە بیرمە لە پشت گۆندی ساوجی بۆین پایەگایەکی دۆژمیش بەسەر گۆندەکەدا زاڵ بۆ ئیمەش پیویستمان بە ئاو بۆ زۆرمان بیر کەردەوە چۆن دەبیت بڕوینە سەر ئەو کانیە و ئاو بینین پاشان کاک ئەحمەدی ئەمیدری وتی من بیریکی باشم کردۆتەوە وتمان دادەی بزانین چیە، وتی هاوریان ئەحمەد هەم دەنگی خۆشە بۆ گۆرانی و هەم خەڵکی ناوچەکە نایناسن با بروات ئاومان بۆ بیریت . ئەویش بەم شیوەیە چەکەکت دانی و کتریەکە هەڵگرە و بە گۆرانی وتن برۆ بۆ سەر کانیەکە ئەو پایەگا پیان وایە تۆ خەڵکی ئاسایت و هاتویت بۆ ئاو. منیش ئەوەم قبۆڵ کەرد و بە ترس و دڵەڕاوکی ڕۆیشتم و ئاوم هینا بۆ هاوڕیان) رنگە کاتی کە ناوی هەورامانی تەخت دینم زۆرکەس پی وابیت بەراستی هەورامان تەخت چوۆنە و دەبیت زۆر ساف و بی دار و بەرد بیت ، بە پیچەوانە هەورامانی تەخت هەر ئەوەندە سەخت و دار و بەردی هەیە مەگەر تەنها بزن بزانیت چیە. بەڵی بە بریاری کاک ئەبەی دارابی من و فەرهاد، ئەردەشیر ، کەماڵ و سەمین بە یارمەتی 2 نەفەر تەشکیلاتی نهینی بەرەو کیویکی زۆر بەرز و سەخت کە لەویوە سنۆرەکەمان بە باشی دەدیت رۆیشتین نان و ئاومان لەگەل خۆمان برد دەبوا بەشەو بڕۆین هەم لەبەر ئەوەی زۆر گەرم بۆ هەم لەبەر ئەوەی دۆژمن نەمان بینیت، بەڵی پاش ریپیوانیکی دۆر و دریژ لە دوای 8-9 کاتژمیر خۆمان گەیاندە لۆتکەی کیوەکە و لەویشەوە هاوڕیانی تەشکیلاتی نهینی ئیمەیان بەجی هیشت و گەرانەوە،. گەرمایەکی زۆر تاقەتپرۆیکن هەر لە بەیانیەوە بالی کیشا بەسەرماندا، نەدەبۆ بە هیچ شیوەیەک بجۆڵین حەتا باڵندەش بەسەرماندا نەدەهات جار جاریک ماریکی سۆر و سەماوی یان دۆپشکیکی رەش بە پناماندا تیدەپەری و چاویکیان لیمان زاق دەکردەوە نەمان دەتوانی ئەو ئاوەی کە لەگەڵ خۆمان بردەبۆمان بیخۆینەوە ئەوەندە گەرم ببۆ چایمان پی درۆست دەکرد ، ئیمەش هەر خۆمان دەگۆشا یەک و زۆ زۆ دەبوا بە دۆربینیک کە پیمان بۆ چاو لە سەر سنورەکان بکەین و هەوڵ بدین شوینەکانمان بیتەوە بیر چوون پیایدا برۆین بەراستی زۆر سەخت بۆ هیچ مرۆڤیکی ئاسای ناتوانیەت ئەو هەمۆ سەختیە تەحەمۆل بکات تەنها کەسانیک نەبن کە خاوەنی بیرۆ باوەریکی بەهیز بن، ئەوە تەنها لە پیشمەرگەی ئەوکاتی کۆمەڵە دەوەشایەوە. بەراستی دەبیت سەرسەختی پیشمەرگەی کۆمەڵە لە میژودا تومار بکریت، شەو داهات و گەرما خۆی شاردەوە و سەرمای ناحەز بەرۆکی پیمان گەرت دیسان ئەو ڕیگا سەخت و پەر لە تەلانەمان گرتە بەرو بەرەو گۆندی دزڵی شوڕ بۆینەوە و خۆمان گەیاندە باخە تریەکانی ئەوەی و توانیمان لە ئاوی ئەو چۆمە کە هەمۆ پیسای ئەو گۆندانە لەوی کۆ دەبۆنەوە دەست و چاومان بشۆین و تیریش ئاوی لی بخۆینەوە و پاشان تریکەی زۆرمان خوارد. بە دوای ئەوە دا گەراینەوە بۆ پشت گۆندی کاڵ و لەوی خۆمان گەیاند بە کاک ئەبەی دارابی و کاک حەمەی راستی و هاوریەکانی دیکەمان. پاش ئەوەی کە ئیمە هاتینە لای کاک ئەبەی دارابی و هاوریانی دیکە بڕیار درا بڕوین بۆ کیوی میراژی هەلکەوتۆ بەسەر گۆندەکانی ولەژیر و کانیسانادا. لەویی بۆین هاوریانی گۆردانی کاک فۆئاد هاتن بۆ لامان و بە ماوی چەند ڕۆژیک خەریکی حەسانەوە بۆین دۆژمن ئاگاداری ئیمە بۆ لەوی، چۆنکە نزیک بۆ بە شاری مەریوانەوە دۆژمن بۆی تەحمۆڵ نەدەکرا هیزی کۆمەڵە ئەوندە لی نزیک بیت بەڵی هیزیکی یەکجار زۆری کۆماری ئیسلامی ترۆریس هیرشیان کەردە سەرمان و بەیانی هەتا ئیوارە شەڕیان بەسەرماندا سەپاند، دۆژمن زۆری هەوڵدا بتوانیت لەوی هەڵمان بکەنیت بەڵام لەگەڵ قەڵای خۆڕاگری پیشمەرگەی کۆمەڵە هیچی پی نەدەکرا و مەجبۆر بۆ بە تەلەفاتیکی زۆرەوە سەر شۆڕانە بکشیتەوە و شکستیکی دیکەی بۆ خۆی تۆمار کەرد. لەو شەرەدا کە هەر بەیانی تا ئیوارە بەردەوام بۆ هیزی دۆژمن تۆشی تەلەفاتیکی قۆرس هات و چەندین چەک و تەقەمەندی کەوتە دەستی پیشمەرگە، بە خۆشحالیەوە هیزی پیشمەرگە هەمۆ سلامەت بۆن تەنها هاوری ئەمجەد پاشایی بریندار بۆ ئەویش بە خۆشیەوە بە دەستی هاوریانی دڵسۆزی پزشکیار تیمار کراو برینەکەی ساریژ بۆ. بە دوای ئەو شەرەدا کاک سید مەجیدی حوسەینی ئەندامی کۆمەیتەی ئەو کاتی ناوچەی مەریوان بە ئیمەی راگەیاند کە دەبیت بڕۆین بۆ کیوی قەلەبەرد لە پشتی گۆندەکانی چۆر و نەنە کە کاروانیک لە ناوچەی سنە و دیواندەرەوە هاتبۆن بە تەمای گەڕانەوە بۆن بۆ ئەودیوی سنور واتە باشوری کۆردستان یارمەتیان بکەین و بیان پەرینینەوە. مەسئولی ئەو کاروانە هاوری گیانبەختکردو شۆکی خیرئابادی بۆ ، کاروانیکی زۆر گەورە بۆ جیا لە ئەو هەمۆ پیشمەرگە زیاتەر لە 30 کەسیش هاتەبۆن بۆ پیشمەرگایەتی. بەڵی ئیمە توانیمان لە دوای 4-5 رۆژ ئەو کاروانە مەزنە بە نیو پایەگاکانی سەر سنۆری کۆماری ترۆریستی ئیسلامیدا تیپەر بکەین و بە سڵامت بگەنە شوینی مەبەست، رەنگە نۆسینی ئاسان بیت بەڵام ئەو هاوریانە بۆ خۆیان دەزانن کە چەندە سەخت و دژوار بۆ کە لەوی بۆن. ئیمە کە هاتینەوە بۆ ئوردوگای باساک تەنها 2 رۆژ مەودام پیدرا بۆ حەسانەوە پاشان من لەگەڵ واحیدیکی دیکەدا بەڕی کرام بۆ ئوردوگای بۆتی و لەوی مقەریکمان دانا تا ئەو کات کۆمەڵە زۆر ناسراو نەبۆ لە دەڤەری باڵیسان. مەسئولی ئەو ۆاحیدە کاک ئوسمانی مەوڵۆدی ( تازائاو) بۆ ، من و هاوڕیان بهیە،ئەتا ، مەنۆچیر، جەهانبەخش،فاتمە،بەیان،جەڵال و چەند هاوریکی دیکە لەگەڵ واحیدیکی ناوچەی سەقز بۆین. لەبیرمە کە خەڵکی ناوچەکە پرسیاریان دەکرد ئیوە کین و لە کویوە هاتوەن ئیمە باسی کۆمەڵەمان دەکرد زۆر بە کەمی کۆمەڵەیان دەناسی پاشان مجبور بوین بلین ئیمە جەمائەتی مامۆستا ئیبراهیمین ئەوکات ئیمەیان دەناسی و بروایان دەکەر ئیمە پیشمەرگەین. دریژەی ئەم بابەتە لە بەشی شەشدا چاوەڕوان بە.
ئەحمەر ڕۆستەمی

Kommentarer
Trackback