بیرەوەریەکانم لە هیزی کاوە پاشان گۆردانی کاوە! (بەشی 2) لە دوای شەری گۆندی قالوجە گەراینەوە بۆ مقەری هیز لە گۆندی دەرەگەزان، دوای چەند رۆژیک حەسانەوە ئیمە بەریکراین بۆ پایەگای کەڵکوژ کە زاڵ بۆ بەسەر گۆندەکانی شاقەڵا،تەوەکەڵان،بناوەچان،ئاوبارە،ئاڵیجان،شەریفئاوا،یاپاڵ و دەرەگەزاندا بۆ پاراستەنی مقەری هیز و مقەری کۆمەیتەی ناوچە پیویست بو هەمیشە یەک دەستە پیشمەرگە لە سەر ئەو کیوە جیگیر ببوایە. ئیمە دە رۆژ لەو پایەگایە بۆین . هەر لەو سەروبەندا بۆ پیمان ڕاگەیەندرا کە پەلی مام رەحمان لە گۆندی تەوریسخاتون لە گەڵ هیزی دیواندەرەی حیزبی دیموکرات تیکەڵچونە و دەبەیت ئیوش ئاگاداری دەوروبەر بن، هەڵچونەکە بەم شیوە بۆ حیزبی دیموکرات لە گۆندی تەوریسخاتون دەبن کە پەلیک لە هیزی کاوە لە گۆندی یاپاڵەوە دەرون بۆ تەوریسخاتون کاتیک دەچنە ناو گۆندەکە دەچنە ماڵان بۆ نان خواردن پاشان مەسئولی پەلەکە لەگەڵ چەند هاوریکی دیکە دەڕون بۆ بەر مزگەۆت لەوی تۆشی پیشمەرگەکانی حیزب دەبن کە بە شیوەیەکی مەشکوک ئارایشیان گەرتەبو بەڵام هاوریانی ئیمە پیان وانیە ئەوە حیزبیەکان خەریکی پیلان گیرانن بە ئەوان هەر بۆیە سڵاویشان لی دەکەن و دەپرسن ئەوە بۆ ئاوا ئارایشتان گرتوە شتیک ڕوی داوە؟ بەڵام لە جوابدا کەسیک بە نیوی سەعید کەسنەزان کە پیشتەر بۆ خۆی لە کۆمەڵە دەرکرابۆ لە حیزبی دەیمۆکراتدا گیرسابۆەوە و ببو بە مەسئوڵی پەل دیتە جواب و دەلیت بەڵی زۆر شت ڕویداوە خۆتانی لی گیڵ مەکەن، ئەم شیوە بۆچونەی حیزبی دیمۆکرات زۆر سیر دەبیت بۆ هاوریانی ئیمە و فەورەن دەزانن ئەوە حیزبی دیمۆکرات خەریکی پیلانە لە دژی کۆمەڵە، هەر بۆیە هاوریانی ئیمە دەست بە جی ئارایش دەگرن و ئامادە دەبن بۆ بەرگیری لە خۆیان. پاشان هاوری ب ر فەرماندی پەلەکەی ئیمە دەپرسیت لە سەعید کەسنەزانی دەلیت باشە ئیمە چیمان کردوە کە پیت وایە خۆمان گیڵ دەکین سەعید لە جواب دا دەلیت ئیوە دەبیت پیش ئەوەی دینە ناو گۆندەکە دەبیت ئیمە وک حیزبی دیمۆکرات ئاگادار بکەن و بۆتان نیە بە بی ئیزنی ئیمە هاتوچو بکەن ئەمە عادەتی هەمیشەی حیزبی دیمۆکرات بۆە، لە جوابدا ب ڕ دەلیت ئیمە بۆخۆمان سەرکردایەتی خۆمانمان هەیەو قەدیش ئامادە نین بۆ هەڵسۆران بە گۆڕەپانی کۆردستاندا ئیزن لە حیزبی دیمۆکرات بخوازین هەر لەو قسەو باسەدا دەبیت دەستوری تەقە دەدریت لەلاین مەسئولی حیزبی دیمۆکراتەوە بە نیوۆی یدوڵا حەمەخانەچار، بەڵام هاوریانی ئیمە دینە دەست و دەست بە جی سەعید کەسنەزانی دەکۆژن و دوو کەسی دیکەش لە حیزبیەکان بە دیڵ دەگرن. ناوی دیڵەکان محەمەد سالەح و ئەحمەدی چۆڵاخ بۆن، بەڵام شەڕەکە قۆڵتەر دەبیتەوە و پیشتەر حیزبی دیمۆکرات هەمۆ تەپۆڵکەکانی دەوروبەری گۆندەکەیان گرتە بۆ، هاوریانی ئیمە کە ژمارەیان پەنجا تا شەست کەس دەبن کە ئەژماریان لە حیزبیەکان زۆر کەمتەر دەبیت لە ناو گۆندەکە دەمینەوە و بەرگیری لە خۆیان دەکەن، پاشان ئیمە کە لە پایەگای کەڵکۆژ بۆین لە لاین هاوری قادری بەهرامیەوە ئاگادار کراین کە ئاگادار بن و هەمۆ چەکە قۆرسەکان دابەسن ڕوبە گۆندەکانی بناوەچان،ئاوبارە و ئالیجان ڕەنگە هیزی یارمەتی لەویوە بیت بۆ یارمەتی ئەو هیزی حیزب، ئیمە ئامادە بۆین و کاڵیپەنجا و تیربارەکانمان دابەست و هەوڵمان دا ئاگاداری شوینەکان بین پەلی شهید عەتایش کە لە مقەری هیز بۆ بەریکران بۆ یارمەتی هاوریان کە لە گەمارۆی حیزبی دیمۆکراتدا بۆن بەڵی تا کاتیک پەڵی شهید عەتا دەگاتە شوینی شەرەکە برادەرانی حیزب لەوی نەمابۆن و دەستیان دابۆە پاشەکشی بەرەو گۆندی بەردەڕەشە. بەڵی بەو شیوە شەڕەکە کۆتای پیدیت و هاوریانی ئیمە توانیان هەمۆ شوینی شەڕەکە بخەنە ژیر دەستی خۆیانەوە و هیچ جورە خەسارەتیکیان پی نەگی، بەڵام حیزبی دەمۆکرات کە دەست پیکەری شەڕەکە بۆن یەک کەسیان کۆژرا و دوو کەسیشیان لی بەدیل گیراو چوار برینداریشیان دا و لە شەڕەکە دا وەک هەمیشە شکستیان خوارد. لە دوای ئەو کارەساتە هاوریان گەڕانەوە بۆ مقەڕی هیز و ئیمەش لەو پایەگا گۆڕاین و دەستەیەکی دیکە هاتنە جیگامان. هەر لەو سەر و بەندە دا بۆ تازە حیزبی کۆمەنیسی ئیران دروست کرابۆ هاوینی سالی 1362 بۆ کۆمەلە دەستی دایە ئارایشیکی نوی و هیزی لە هەمو ناوچەکانی کۆردستاندا ریکخست لە سوما و برادۆست هەتا کرماشان و هەورامان. لەو سەرو بەندە دا بۆ ناوی هیز گورا و بۆبە گۆردان دەبیت ئەوە بلیم گۆرینی ناوی هیز بو گۆردان مەبەستیکی تایبەتی بۆ کاتیک کە حیزبی کۆمەنیست درۆست دەبیت و هیزو لانینیکی دیکە کە یەک ڕوژ کۆمەڵە نەبۆن دینە ناو حیزبی کۆمەنیستەوە وشە کۆردیەکانیش دەکەونە بەر هیرش و کۆمەڵەش کە هیزیکی شوڕشگیرو ناسرا و بە قۆەت بۆ دەڕواتە ناو پەرانتیزەوە ، کۆمەڵەی شۆوڕشگیری زەحمەتکیشانی کۆردستانی ئیران دەبیتە حیزبی کۆمەنیستی ئیران(کۆمەڵە) واتە کۆمەڵە چکۆلە دەبیتەو و حیزبی کۆمەنیستی ئیران دەبیتە ساحبی هەمۆ مڵک و ماڵی کومەڵە ،ئەمەیە دەڵین بە بی ئارەق ڕشتن بۆ بە ساحیبی هەمۆ شتیک. بەڵی هەر لەو دەمەدا بۆ کۆمەلە بڕیاری دا چەند گۆردانیکی دیکە دروست بکات و لە هەمو ناوچەکانی کۆردستان هەڵسورانی خۆی چر و پڕ بکات، بۆ نمۆنە ئەوەندی من لەبیرم بیت کۆمەڵە چوار گۆردانی دیکەی دروست کەرد گۆردانی ئاریز لە ناوچەی هەورامان. گوردانی چیا لە ناوچەی هەوشار و تیلەکۆ ،گۆردانی نەکەرۆز لە ناوچەی سەرشیوی سەقز و مەریوان و گۆردانی سامرەند لە ناوچەی ورمی و برادۆست. هەر بویە لەو کاتەدا کۆمەڵە داوای لە ناوچەی دیواندەرە کەرد بۆ بەهیز کردەنی گۆردانی چیا و گۆردانی نەکەرۆز هیز بنیریت گۆردانی کاوەش پەڵی شهید ڕەحمانی بە فەرماندەهی کاک بەهرامی ڕەزای بەری کەرد بۆ گۆردانی چیا و دەستەی شهید ئیسمالیش کە ئیمە بۆین بە فارماندەهی هاوری ئابدینی سەڵواتاوا بەڕی کەرد بۆ گۆردانی نەکەروز. ئەمە لە کاتیکدا بۆ کە کۆماری ئیسڵامی دەستی دابۆە هیرشیکی بەربڵا و هەمەڵایەنە بۆسەر کۆردستان. بەڵی ئیمە لە گۆندی دەرەگەزانەوە بەڕی کەوتین بۆ گۆندی تەوەکەڵان کە مقەری پزشکی و بیمارستانی جنوبی کۆمەڵەی لی بۆ شەو لەوی ماینەوە ڕۆژی دوای هاوریان بەری کەوتن بۆ گۆندی بس منیش بە هۆیەکی تایبەتەوە لەوی مامەوە و لەگەڵیان نەچۆم. لە مقەڕی بیمارستان مامەوە و تا دوای بزانم کۆمەیتەی ناوچە دەلی چی. بەڵام شەوی دوای کە لەو مقەرە خەوتە بۆم لە لاین دوکتور ئەحمەدی هیدایەتەوە ئاگادار کرام دەبیت لەگەل چەند هاوریکی دیکە کە مەسئولەکەمان دەبەیتە کاک وەفای ئەرکان خۆمان ئامادە بکەینو بڕوین بۆ یارمەتی هاوریانی گۆردانی کاوە لە سەر شاخی کەڵکوژ لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی هیرشی کەردە و شەریکی زۆر قورس دەستی پیکەردوە. بەڵی ئیمە لە گۆندی تەوەکەڵانەوە هەڵکشاین بۆ کیوەکانی پشتی تەوەکەڵان و زاڵ بەسەر کەڵکۆژدا، کاتیک ئیمە گیشتینە سەر شاخەکان دەم بەیانی بۆ شەرەکە زۆر قورس بۆ هاوریانی پیشمەرگە کە لەسەر پایەگای کەڵکۆژ بۆن کەمتەر لە پازدە نەفەر بۆن لە بەرانبەر هیزیکی زیاتەر لە دوسەد نەفەریدا شەریان دەکرد و بەوپەری فیداکاریەوە پاریزگاریان لە خۆیان و ناوچەکە دەکرد بەڵام دۆژمن بە هەمۆ جورە چەکیک وەک خۆمپارەی سەدووبیست،هەشتا و شەست، کاتیوشا و تۆپی دورهاویژ هاوریانی ئاگر باران دەکرد و رۆحمیشی بە پەڵەوەر نەدەکرد. ئیمە گیشتینە ئەوەی و یەکسەر تۆشی شەریکی دەستەویەخە بۆین توانیمان لە هیرشی هەوڵدا دۆژمن بەرەودوا ڕاماڵین بەڵام هیرشی توپخانە ئەوەندە بەهیز بۆ توانای خوڕاگری لیمان زەوت کردەبۆ، ناچارەن ئیمە دەبوا مقاومەت بکین لەبەر ئەوەی هاوریانمان کە لەسەر پایەگای کەڵکوژ بۆن لە گەمارۆی دۆژمندا بۆن تا کاتژمیری یازدەی پیش نیوەرۆ مقاومەتمان کەرد تا ئەو هاوریانە لە گەمامروی دۆژمن هاتنە دەر و خۆیان رزگار کەرد بەلام بە داخەوە لەوی هاوری بەهای قەرەوڵ گیانی لەدەست دا و چوە ناوڕیزی کاروانی شهیدانەوە. شەر هەر بەردەوام بۆ لە هەمۆ شوەینیکەوە، لە دەرەگەزا و قپڵاناخی تا دەگاتە نزیک ئالیجان هەر هەموی هیزی دۆژمنی لی بۆ شەڕەکە ئەوەندە قۆرس و بەربڵاو بۆ هەمو دەڤەرەکی تۆشی کیشە کردەبو لە خەڵکی ئاسای کە نەیان دەتوانی هاتوچە بکەن. بەڵی دۆژمن هەر بەردەوام هیرشەکانی بەربڵاو دەکردەوە و شەڕیکی قۆرسی بەسەر پیشمەرگەدا داسەپاندە بۆ دیار بۆ دۆژمن زۆری بۆ گرنگ بۆ ئەو شوینانە لە پیشمەرگە پاک بکاتەوە لەبەر ئەوەی هیزیکی زۆر گەورای بۆ ساز کردەبۆ، هەمۆ پاسدارەکا و بەسیجەکان بەسەر پارچەیک پەڕو نۆسی بویان یان مەرگ یان شاقەڵا بەستەبویان بە سەریانەوە! ئیمە دەبوا خۆ راگرین تا مقەرەکانی دەرەگەزان، شاقەڵا و تەوەکەڵان دەتوانن خۆیان دەگوزنەوە ئەمەش دوو ڕۆژی خایان بەردەوامیش شەڕ بۆ دۆکەڵ و خۆڵەمیشی تۆپبارانی دۆژمن هەمو ئاسمانی ناوچەکەی تاریک کردەبۆ، شەڕ ڕۆژ بە ڕۆژ قورستەر و قورستەر دەبۆ ،دەبیت ئەوەش بڵیم لە گۆندی شاقەڵا کە مقەری کۆمەیتەی ناوچەی دیواندەرەی لی بۆ مقەڕی هیزی دیواندەری حیزبی دیمۆکراتیشی لی بۆ بەلام بەداخەوە هەر لە ڕوژی هەوەڵدا حیزبی دیمۆکرات مقەڕەکەیان بەجی هیشت و لە شوینی شەرەکە دۆرکەوتنەوە و بەرو بەرپڵەی ساراڵ هەلهاتن و ئامادە نەبۆن یەک فیشەک ڕو بە دۆژمن بتەقینن و هەمۆ ئەو ئەرکەیان خستە سەر شانی کۆمەڵە. یاعنی شەڕیکی شازدە ڕۆژەیان بۆ گۆردانی کاوە بەجی هیشت. بەڵی مقەڕەکانی دەرەگازان،تەوەکەڵان و شاقەڵا هەمۆی کۆ کرایەوە و ڕۆیشت بەرەۆ گۆندی بس لە بناری زنجیرە چیای چڵچەمە و پاشانیش گۆزرایەوە بۆ دەڤەری بەرپلەی ساراڵ. لەو شەرە گەورە و قورسەدا کە شازدە ڕۆژی خایان هیزیکی یەکجار زۆری دۆژمن کۆژرا و بریندار بۆ ، لە هیزی پیشمەرگەی کۆمەڵەش بەداخەوە هەشت هاوری تیکۆشەر و ماندوی نەناس بە ناوەکانی کەماڵ باوەرەیز فەرماندەی پەڵ،ئەمینە سور فەرماندەی دەستە ،ئەمین قەرەوەرە،حەمەی کەڵەکان،ئەحمەد ئارپیجی فەرماندەی دەستە،ئەبدۆڵحەمید ڕۆستەمی،بەهای قەرەوڵ و ناسەر یوسەفی فەرماندی پەڵ گیانیان لەدەست داو چوۆنە ناو ڕیزی کاروانی گیان بەختکردوانەوە، خەسارەتیکی زۆریش کەوت لە خەڵکی ناوچەکە. دوا بە دوای شازدە ڕوژ شەر و بەرخۆدان گیشتینە گۆندی بس لەوی بۆم کە هاوڕی ئەیوبی نەبەوی هەندامی کۆمەیتەی جنوبی کۆمەڵە بۆ ، هات و لەگەڵم قسەی کەرد وتی ئیمە دەرۆین بۆ سەرشیوی سەقز و تۆیش دەبیت لەگەڵمان بیت و لەویشەوە برۆ بۆ ناو گۆردانەکەی خۆت کە گۆردانی نەکەرۆزە، بەڵی من لەگەڵ ئەو کاروانەدا رۆیشتم بەرەو سەرشیوی سەقز و پاش یەک حەفتە خۆم گەیاندە هاوریانم کە لە گۆردانی نەکەروز بۆن. کە ئەو کات مقەری گۆردان لە گۆندی میک و قامیشلو بۆ. من پاش ماوەیەک کرام بە مسئۆڵی مقەڕی قامیشڵو هەر لەسەر کیوی نیوان قامیشڵو و شیپانەجۆ پایەگایەکمان هەبۆ دەبوا رۆژانە نان و خواردنیان بۆ کۆ بکەمەوە و بۆیان ببمە سەر، ڕیگایەکی زۆر ناخوش و پەڕ لە تەڵان و هەورازیکی زۆر پشت شکین بۆ. بەڵام بیرو باوەری شورشگیرانە هەمۆ ئەو سەختی و کۆسپانەی دەبەزاند و هیوای پیمان دەبەخشی و کۆمەڵە بۆنیش شانازیەکی زۆر بە هیز بۆ بۆمان، هەمیشە دەم بە گۆرانی وتن بۆم و خۆمەم بە بەختەور دەزانی کە خزمەت بە ئینسانیت دەکەم بەڵی ئەوە بۆ هیوا و ئاواتی من و هەزاران مرۆڤی شۆرشگیر لە ریزی کەمەڵەیەکی یەکدەست و یەک ڕیزدا. نەک هەر کەسیک بۆ خۆی پەنجا کەس بخاتە شوین خۆییو کۆمەڵەیک درۆست بکات، کۆمەڵە بۆ بەرژەوەندی شەخسی نەبو کاتی خۆی، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی هەمۆ کریکاران،زەحمەتکیشان، جۆتیاران، مامۆستایان،خۆیندکاران ،ژنان، مندالە ڕەشوڕۆتەکان و هەمۆ چەوساوەکان بۆ. ئیمە بەو هیوایەوە خاباتمان دەکەر و قەدیش هەستمان بە ماندۆی و ڕاڕای نەدەکرد. هەڵسۆرانی گۆردانی نەکەروز! جیگای هەڵسورانی گۆردانی نەکەرۆز زۆر بەربڵاو بۆ سنۆرەکەی دەرۆیشتە ناوچەی بانە، بەشیک لە سەقز، بەشیک لە دیواندەرە و مەریوان. گۆردانیکی زۆر ڕەزمی و لیهاتو بۆ زۆر جار بۆ یارمەتی گۆردانی کاک فوئاد دەڕویشتین بۆ ناوچەی مەریوان، بۆ نمۆنە چەندین هەڵسوڕانی سیاسی و نزامیمان ئەنجام دا لەگەل هاوڕیانی گۆردانی کاک فۆئاد، وەک شەرئ سەر جادەی مەریوان سنە کە زیاتەر لە سی کاتژمیر ئەو جادەیە بەدەستی پیشمەرگەو بۆ خەڵکیکی زۆر کە هاتو چوی نیوان سنە و مەریوانیان دەکرت راگیران و قسە وابسیان بۆ کرا لە لاین هاوری حەمی ڕاستیوە، پینچ ماشینی هیزەکانی دۆژمن کەوتە نیو کەمینەکەوە و هەر هەموی لەگەڵ سەرنشینەکانی تیک و پیک درا، ڕۆژی دوای شەریکی گەورە لە نیوان گۆندەکانی ، زۆیران ،گلە، دەرەوزان و چالیسور دەستی پیکەرد هەر بەیانی هەتا شەو شەڕەکە بەردەوام بۆ دۆژمن نەی توانی یەک شوین لە پیشمەرگە بگریتەوە و لە ئاکام دا مەجبور بۆ بەرەو پادگانی مەریوان بگەریتەوە، لەو شەڕەدا هیزیکی زۆر لە دۆژمن کۆژرا و بریندار بۆ چەک و چولیکی زۆریش کەوتە دەستی پیشمەرگە. بە خۆشیوە ئیمە یەک برینداریشمان نەدا، بەڵام لەو شەڕەدا دۆژمن هیزیکی زۆری تەرخان کردەبۆ بە چەند هۆ. یەک هیزیکی پیشمەرگەی زۆر هاتبۆە دەڤەرەکە، دوو زۆر نزیک بۆین لە پادگانی مەریوان، سە توانیبۆمان چەندین چاڵاکی سیاسی، نیزام و ماڵی بەریوە بەرین لەبەر ئەوی دۆژمن زۆر بەوە قەڵس بۆ ئەتوانم بلیم تیعدادی ئەو دوو گۆردانە کە لەوی بۆین دەگیشتە زیاتەر لە سیسەد کەس هەر بۆیە دۆژمن هیزیکی زۆری تەرخان کردەبۆ بۆ بەرپەرچدانەوەمان. ناوەراستی مانگی پاییزی 1362 بو کە دەستەیک ساز کرا بۆ پاریزگاری کردەن لە مقەری زندان لە گۆندی هەرمیدووڵ لە سەرشیوی سەقز منیش لەگەڵ ئەو دەستەدا بۆم، ئەو هاوریانە بریتی بۆن لە مەحمۆدی زەردۆی فەرماندەی دەستە، باقی،فەرهاد،شهید سانیە بەرامی،سیفوڵا حەسارچەرمۆ، شهید بختیار کامیاران،من و چەند هاوریکی دیکە کە ناتوانم ناوەکانیان بەرم. مەسئولی ئەو زیندانە کاک جەوادی قۆتبی بۆ، بیرەوەریکی زۆر تاڵ کە هەمە لەومقەرە ئەویە کە هاوری قادەری بەرامی فەرماندەی ئەوکاتی گۆردانی چیا لە شەریکی کەموینەی گۆندی کانیچەرمو لە ناوچەی هەوشار لە گەڵ چوار هاوری دیکا گیانیان لەدەست دا ، کاتیک هەواڵەکەم بیست بۆ چەند کاتژمیریک حەپەسام و بروام نەدەکرد قادر بەرامی گیانی لەدەست دابیت، ناخۆشتر لەوە ئەوە بۆ من و هاوری سانیە خوۆشکە چکۆڵەی کاک قادر زۆر هاوڕیتیمان خوش بۆ و سانیەش زۆر کاک قادری خوش دەویست چۆنکە کاک قادر هەم برای گەورەی سانیە بۆ و هەم فەرماندیەکی خۆشەویست و جیگای بروای سانیە بۆ. لە بیرمە کاک جەوادی قوتبی من و سیفوڵا و شهید مەوڵودی قەڵاکۆنی بانگ کەرد و لەگەڵمان قسەی کەرد وتی دەبیت ئیوە بە جوریک هەوڵ بدەن سانیە لە مقەر دۆر بخەنەوە لە کاتی دەست پی کردەنی بەرنامەکانی ڕادیو کۆمەڵە دا بۆ ئەوەی خۆمان بە جوریک پی بڵین تا تۆشی شوک نەبیت ، ڕاستە سانیە پیشمەرگە بۆ بەڵام زۆر مندال بۆ و تەحەمۆڵی ئەو ئازارە قورسە رەنگە زۆر بۆی سەخت بوایە. بەڵی بەرنامەی ڕادیو کۆمەڵە کەتژمیری دوازە و نیو بە کاتی تاران دەستی پی دەکرد، ئیمە هەر سیکمان هەوڵمان دا پیش دەستپیکەری بەرنامەکی ڕادیو سانیەمان بردە دەرەوی مقەر و بە پیاسە کردەن رۆمان کەردە ناودارەکان ئیمە هەوڵمان دەدا هەر وەکو جاران دەست بکینە گاڵت و جەفەنگ ،بەڵام ئەمە بۆ ئیمەش زۆر ئەستەم بۆ لە دەستدانی فەرماندەیەکی گەور و ڕابەریکی ئاوا خۆشەویست ۆەک کاک قادر کە جیکای بڕوا و متمانەی گۆردانەکانی کاوە و چیا بۆو ناسرا و خۆشەویستی خەلکی دیواندەرە بۆ نەدەکرا خۆمان ڕازی بکەین و وا نیشان بدەین کە هیچ ڕۆی نەداوە . لە بەر ئەوە هاوری سانیە کەوتە شکەوە و وتی چی بۆە پیم بڵین هەستی بەوە دەکرد شتیک ڕۆی داوە زۆر قۆرسە و ئیمەی هەمۆ خەمبار کردوە، وتی دەزانم دەلین گۆردانی چیا تۆشی شەریکی زۆر قورس هاتوە و کەسانیک لە هاوریان شهید بۆنە بەلام نازانم کیە ، زۆکەن پیم بڵین چی بۆە چی دەی با بزانم دڵیشی نەدەهات ناوی هاوری فەرماندە و برای گەوری کاک قادر بینیت، ئیمە زۆر هەوڵمان دا وا نیشان بدەین کە هیچ نەبۆە بەڵام هیچ چارە نەبۆ سانیە ئوقرەی لیبڕا بو داوای کەرد بگەڕینەوە بۆ مقەر ئاخ لەو رۆژە چەند سەخت بۆ ئیمە هەمۆمان خەمو پەژارە لە ناو دلمانا پەنگی خواردە بۆ راگرتنی زۆر بە ئازار بۆ ،بەڵی ناچار بۆین لەگەڵ سانیە گەڕاینەوە بۆ مقەر و ڕۆیشتن بۆ ژۆرەکەی کاک جەواد کە خۆی و خیزانەکەی دانیشتە بۆن ئەوانیش دڵیان پڕ بۆ لە خەم و چاویان فرمیسکی دەباران، لەپردا سانیە خۆی کردە ژۆرەکاو بانگی کەرد کاک جەواد پیم بڵی کاکم (قادر) چی بەسەر هاتە پیم بڵی بەڵی بەو شیوەیە قڵمەی گریان هەمۆمانی داگرت و کاک جەواد ۆتی بەداخەوە دەبیت پیت بڵیم کە کاک قادر فەرماندی ئازا و خۆشەویستمان گیانی لەدەست داوە سانیە بیهوش بۆ تا ماوەیەک بەو شیوەیە مایەوە، مەرگی کاک قادر زۆر ئازاری بە هەمۆمان گەیاند بە تایبەت هاوری سانیە. ئەوە بیرەوەیەکی زۆر زۆر تاڵ و پەڕ ئازار بۆ بۆ من لە دەورانی پیشمەرگایتیمدا. بەڵی لە ناوراستی مانگی زستانی 1362 دا مقەڕی هەرمیدووڵ کۆكرایەوە و کۆچمانکەرد بۆ گۆندی بس لە خوڕخوڕەی سەقز، ئیمە لەوی بۆین هاوری سانیە بە داوای خۆی گەڕایەوە بۆ ناو گۆردانی کاوە ، دیارە مەسئولەکەی زۆر داوای لی کەرد تۆ دەبیت لە مقەر بمینیتەوە و نابیت بڕۆیتە ناو گۆردان مەبەست لەوش ئەوە بۆ لە دوای کاک قادر دەبیت ئەو بنەماڵە بپاریزین . ئەوەشم لەبیرە کە سانیە بە مسئوڵەکی ڕاگەیاند من ناتوانم لە داوای کاکم(قادری فەرمادە) چیدی دانیشم و خۆم بپاریزم دەبیت بە دۆژمن نیشان بدەم کە کاکم نەمردە و هەمیشە ڕیگاکەی دریژەی هەیە. هەر لەو سەرو بەندا بۆ کە حیزبی دیمۆکرات پیڵان بە کۆمەڵە دەگیریت و لە ئاوای دۆزەغەرە لە بەرپڵەی سارال کەمین دادەنین بۆ هەژدە پیشمەرگەی تازە چەکدارکراوی کۆمەلە و شازدە کەسیان لی شەهید دەکات، کۆمەلەش لە ناوچەی دیواندەرە لە گوندی سورمسی دەرواتە سەر مقەری هیزی هەوشاری حیزب و پەنجاو دوو کەسیان لی بەدیڵ دەگریت و هەمویان هینا بۆ ئەو مقەڕە کە ئیمە پاریزگاریمان لی دەکرد کە زیندانی لی بۆ.وبە شیوازیکی زور ئینسانی هەمیشی کۆمەڵە بە شیوەیەکی زۆر مرۆژدۆستانە پاریزگاریمان لیان کەرد تا کۆمەڵە بڕیاری دا هەمۆیانمان ئازاد کەرد و هەمو چەکو چۆلیکمان پیان دایەوە، بە دوای ماوەیەک لە پاریزگاری زیندان گەراینەوە بۆ گۆردانی نەکەرۆز کە ئەو کات لە ناوچەی مەریوان خەریکی هەڵسۆران بۆن ، ئیمە لە گۆندی گۆڵچیر تیکەڵای گۆردان بۆینو لەوەیە بەڕی کراین بۆ مەنتیقەی کۆماسی و کەڵاتەرزان کە لەو کاتەدا کۆماری ئیسڵامی پایەگا و مقەریکی زۆری لەو دەڤەرە دانابۆ، بەڵی ئیمە لە گۆندی نزلی ماینەوە مقەریکی گۆردانی کاک فۆئادیش لە گۆندی گڵیە بۆ ،هەر وها مقەری حیزبی دیموکراتیشی لی بۆ ، هەر لەو کاتەدا بۆ کە تیکەڵچونیک لە نیوان گۆردانی کاک فۆئاد و هیزی زریباری حتزبی دیمۆکراتدا رۆیدا، کارەساتەکە بەم شیوە دەبیت، دوو هاوری ئیمە بە نیوەکانی مەحمودی نگەڵ و نادری خوداجو دەرۆن بۆ بەر مزگوتەکە و لەوێش دە پازدە کەسی دیمۆکرات وەستاون مەنسوری ڕەشەهەورامی کە مەسئوڵی هیزەکەی دیمۆرات دەبیت لەگەلیان دەبیت وەک شیوازی هەمیشە دەبیتە بەحس و قسەگۆڕینەوە کە قسەکان لە نیوان هاوری نادری خوداجو کە فەرماندەی دەستە بۆ لە گۆردانی کاک فۆئاد و مەنسۆری ڕەشەهەورامی فەرماندەی هیزی زریباری حیزب و کادریکی زۆر بەرزی حیزب بو دەست پی دەکات. بەڵام دیمۆکراتەکان دیارە هەمیشە لە بەرانبەر کۆمەلەدا لە باری سیاسیەوە کەمیان دەهینا هەر بۆیە زۆو تۆرە دەبن و منسوری ڕەشەهەورامی دەستور دەدات کە تەقەیان لی بکەن و بیانکۆژن بەداخەوە هاوریانی ئیمە چەکیان پی نەبو بە دەستی خاڵی چوبۆنە ئەوی هەردۆکیان دەستبەجی شەهید دەبن و دیمۆکراتەکان هەوڵ دەدەن مقەرەکەی کۆمەلە بگرن کە تەنها یەک پەلی کۆمەڵەی لی بۆ بەڵام هاوریانی ئیمە ئاگاداری رۆداوەکە دەبن و بە دەستۆری هاوری فەرماندە کاک ڵەتیفی نیکپەی دەست دەدەنە بەرگیری لە خۆیان ، هەر لەو دەمەدا بۆ ئیمە کە لە گۆندی نیزڵ بۆین گویمان لە تەقەکە بۆ پاشان کاک عەبەدڵیر کە فەرماندی گۆردانی نەکەرۆز بۆ بیسیمەکەی هەلکەرد و لەگەڵ کاک لەتیف پەیوەندی گەرت ،کاک لەتیف وەتی دەوری مقەرەکەمان گیراوە و ناتوانین بینە دەرەوە و دوو شەهیدمان داوە، دیار بۆ دیمۆکرات پیشتەر پیڵانی خۆی بۆ شەر داریژتەبۆ و هەمۆ کارەکانی بە بەرنامەوە دەست پیکەردەبۆ، ئیمەش بە دەستۆری فەرماندە ڕۆیشتین بۆ یارمەتی هاوریان کە لە گەمارۆی دیمۆکراتدا بۆ، دوای یەک کاتژمیر توانیمان خۆمان بگەیەنینە نزیک گۆندەکە بەڵام هەمۆ چواردەوری ئاوای بە هیزی دیمۆکرات تەنرا بۆ هەر داوایان لە هاوریانی ئیمە دەکرد خۆ تەسلیمی کۆرەکانی دیمۆکرات بکەن، ئەوان ئاگاداری ئەوە نەبۆن کە ئەوە گۆردانی نەکەرۆزی کۆمەلە گیشتوتە بەر لۆتیان و خەریکە هیرش دەکات، دوای ماوەیەکی کۆرت هەڵمان کۆتایە سەر هیزی دیمۆکرات و بە ماوەی کەمتەر لە یەک کاتژمیر توانیمان زۆربەی بەرزایەکانیان لی بگرین و بەرەو سورکەوڵ و بلچەسۆر راویان بنین، بەڵی لەو شەرەدا ئیمە دوو هاوریمان لەدەست دا ، بەڵام بە شاهیدی خەڵکی ئەو دەڤەرە و برادەرانی دیمۆکرات ئەگەر کەسانیکیان مابن یازدە پیشمەرگەی دیمۆکراتمان کۆشت و چەند کەسیکیشمان بەدیڵ گرد پاشان ئازادیانمان کەرد. بەڵی ئەوە هەر هەمۆی خەتای حیزبی دیمۆکرات بۆ بە تایبەت مەنسۆری ڕەشەهەورامی کە هەمیشە خەریک ئاژاوەگیران بۆ لە دژی کۆمەڵە. ئیمە لەو شەڕەشدا کە بە زۆر بەسەرماندا داسەپینرا بۆ سەرکەوتنمان بەدەست هینا. بە دوای ئەو شەرەدا بەهاری ساڵی 1363 ی هەتاوی بۆ کە بە من و هاوری ئەمیری شەریفی ڕاگەیەندرا کە بگەرینەوە بۆ گۆردانی کاوە و لەوەی پیویستیان هەیە بە پیشمەرگە. من و هاوری ئەمیر گەڕاینەوە بۆ ناوچەی دیواندەرە و لە گۆردانی کاوە ریکخراین. هاوری ئەمیر بۆ بە جیگری دەستە و منیش بۆم بە مەسئوڵی مقەری خاڵەوازە. بیرەوەریەکی خۆشم دیتەوە بیر ئەویش چاوپیکەوتەنم بو بە هاوریانی گۆردانی کاوە و بە تایبەت هاوری زۆر دیرین و خۆشەویستم یەدی جانی (غەیاسئاوا) بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ لەیەک بی خەبەر بۆین و زۆریشمان هەبۆ بۆ یەکی باس بکەین. ئاخر و ئوخری بەهار بۆ کە بریار درا بڕوین بۆ ئەوبەری جادە و تەرحی گرتەنی پایەگای کەڵەکەجار بەدەستمانەو بۆ ، ئیمە لە گۆندەکانی تازاوا و فەتاحئاواوا بەری کاوتین ڕۆیشتینە گۆندی مەڕان لە دەڤەری هەوەتۆ دوای ئەوەی کە لەو گۆندە کۆبۆنەویک بۆ خەڵکی گۆندەکە کراو بیرو و بۆچونەکانی کۆماڵە باسکرا بۆ خەڵک پشویەکمان داو پاشان بەری کەوتین بەرەو کەڵەکەجار و لەوی هیرشمان کردە سەر ئەو پایەگا بەڵام بۆمان نەگیرا و بە دوای چەند ڕۆژیکدا گەڕاینەوە بۆ دە ڤەری خۆرخۆڕو و تیلەکو هەر ڵەو دەمەدا بۆ کە بڕیار درا دەبەیت چالاکیەکی بەهیز لە ناوشاری دیواندەرە بەڕیوە بەرین هویەکەشی ئەوە بۆ کە ماوەیەکی دیرین بۆ گۆردانی کاوە هیچ چالاکیەکی لە دەوروبوەری شار و گۆندەکانی نزیک بە شار بەڕیوە نەبردەبو، بەو دەڵیڵە پەڵی شەهید عەتا کە پەڵیکی زۆر رەزمی و کارزان بۆ بۆ ئەنجام وەزیفەیەکی تەشکیلانی بەڕیکرابۆ بۆ ناوچەی بۆکان بە ماوەی شەش مانگ و گۆردانی چیاش لە ناوچەی بانە بۆن بۆ ماوەیەکی نادیار، هەر بۆیە دۆژمن بۆ ماوەیەک حەسابۆەوە، ئیمە لە گۆندی ئالیجانەوە کەوتینە ڕی بەرەو گۆندی مەوی و لەویشەوە بەرەو گۆندی کانیچەرمو کە جەمعیک لە هاوریانمان لە گۆندی کانیچەرمۆ ئەنتەزاری ئیمەیان دەکیشا بە نهینی، قەرار وا بۆ دوای حەسانەوە بڕۆین بو گۆندی چوڵاخ و لەوی بمینینەوە تا شەوی دوای هەر لەویشەوە بڕۆین بۆ ناوشاری دیواندەرە. بەڵام بەداخەوە ئەوە سەری نەگرت و تەرحەکان بە پیچەوانە بۆ، کاتیک کە بەریوە بۆین بۆ گۆندی کانیچەرمو هەمیشە ڕەسم وا بۆ چەند کەسیک وەک تاقیکەرەوەی ڕیگاکە لە پیشەوە برۆن (زد کەمین) من و هاوری ئەمیری شەریفی و چەند هاوریکی دیکە کە ناوەکانیان نابەم بە هوی تایبەت، لە پیشەوە دەڕۆیشتین لە شوەینەک کە نزیک گۆندەکە بۆ بە نیوی کاریزەکان کەوتینە کەمینی دۆژمن و تەقە دەستی پیکەرد بە دوای تەقەیەکی زۆر دەستەویەخەدا گەڕاینەو و لەوی زانیمان کە دۆژمن دیسان خەریکی هیرشیکی قۆرسە بۆ سەر کۆردستان، هەر وەک ئادەتی هەمیشەی کە هەمو بەهاریک دەستی پی دەکرد. پاشان گەراینەوە بۆ گۆندی مەوی و لویشەوە هاتینەوە بۆ گۆندی خاڵەوازە کە هەم مقەری کۆمەڵەی لی بۆ هەم مقەڕی دیمۆکرات. ئیمە کە لەو گۆندە بۆین ئاگادار بۆین کە دۆژمن هاتوە بۆ گۆندەکانی بناوەچان، ئاوبارە و ئاڵیجان، هەر بۆیە زانیمان دۆژمن بە تەمای هیرشە. بەڵام بەداخەوە هەر وەک ئادەتی هەمیشەی برادەرانی حیزبی دیمۆکرات پیش هاتنی هیزی کۆماری ئیسلامی مقەرەکەیان کۆکردەوە و گۆندەکەیان بەجیهیشت و ڕۆیشتن و هەمو کیشەکانیان بۆ کۆمەڵە دانا. بەڵەی دۆژمن بۆ ڕۆژی دوای هیرشی هینا سەر گۆندەکانی وزمان، عەزیزئاوا و خالەوازە و ئیمەش کە لە گۆندی خاڵەوازە بۆین تۆشی شەڕیکی قۆرس و دەستەویەخە هاتین، شەڕکە هەر دەهات و سەختەر دەبۆ کەسانیک بە دی دەکران لە ریزی دۆژمندا جامانە سۆر بۆن و بە کۆردیش بیریزیان پیمان دەکرد، بۆمان دەرکەوت کە ئەوانە دارو دەستەی قیادە مەوەقتن و لە دژی هیزی پیشمەرگە شەر دەکەن. بەڵی لەو شەڕەدا کە زیاتەر لە چەل کەس لە هیزی دۆژمن کۆژرا و برینداریکی زۆریشیان دا، بە داخەوە هاوری ئەڵی نیکبەخت فەرماندی دەستەکەی ئیمە گیانی لەدەسی داە و من و هاوری مەنسوری قەڵاکۆن و کاک شاریفی کەچەگۆمبەد بریندار بۆین، پاشان دۆژمن هاتە ناو گۆندەکە و سی کەسی لە خەلکی گوندەکەی گۆلەباران کەرد یەک لەوانە کە ژنیک بۆ لایەنگری کۆمەلە بۆ تیرباران کرا. ئەوە دەزانم کە من برینەکەم زۆر کاریگەر بۆ و توانای هیچ جۆرە جۆڵانەوەیەکم نەبۆ بەڵام بە هیمەتی هاوریانی دڵسوز رزگار کرام لە دەستی مەرگ، بەتایبەت دەبیت سپاسی هاوریانی بکەم کە زۆر ماندو بۆن بە منەوە ، هاوریان، دۆکتور عەلی،دۆکتۆر فیرۆزە،هاوری شەهید دۆکتۆر سدیق کامیاران، شەهید مەوڵۆد قەڵاکۆن،شەهید خالد دەواخ ، ئیسامیل دەرویشخاکی،ئەمین چۆڵاخ،مەحیە شەریعەتی و هاوری ۆاڵیە شەریعەتی. بەڕاستی کە بیر لەو هەمۆ دڵسوزیانە دەکەمەوە بۆم دەر دەکەویت کە پیشمەرگەی کۆمەڵە چەندە شۆرشگیڕو گیان لە سەر دۆست بۆن . پاشان ئیەمە دەرۆین بۆ بەشی فیزۆڵابەگی لە ناوچەی سەقز. بە تەمای دریژەی بابەتەکە بە. ئەحمەد ڕۆستەمی
|