سەرم سووڕ ما لە هەڵویستەکەی کاک کەریم ئیڵخانیزادە. ئەوانەی کە لە ڕیزی پیشمەرگایەتی کۆمەڵەدا بۆنە باش کاک کەریم ئیڵخانیزادە دەناسن و دەزانن کە کاک کەریم یەکیک لە پیشمەرگە ئازا و فیداکارەکانی کۆمەڵە بۆ و کاتیک باس لە ئازایەتی پیشمەرگە دەکرا نمونەمان لە کەسانی وەک کاک کەریم دەهیناوە. بەڵام لەم ڕوژاندا نوسراوەیەکیم بەرچاو کەوت لە سایتی ئاشتی لە ژیر ناوی( ئەگەر دوکتور قاسملو زیندو بایە چی دەوت ) ئەمە لە جوابی هەڵویست و بوچونەکانی کاک محەمەدی جەعفری ناسراو بە ( حەمە میانە ) نوسیویە. کاک حەمە باسیکی میژوی لە سەر هەڵویست و بۆچونەکانی حیزبی دیموکرات و قاسملو نوسیە و زووریش بە باشی و بە شیوەیەکی سیاسی و سەردەمیانە هەڵویستی گرتە. کاک حەمە باسی ڕاستیەکی میژوی کردە و هەوڵی داوە سیاسەت و هەڵویستە پاونخواز و دژە ئازادیەکانی حیزبی دیموکرات بخاتە پێش چاوی خەڵکی کوردستان و بە نەوی نویی بڵیت کە حیزبی دیموکرات کی بوە و چون هەڵویستی گرتوە . کاک حەمەی میانە تیکوشەریکی دیرینی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بۆە و لە نزیکەوە بۆ خۆی زور کارەسات و هەڵویستی حیزبی دیموکراتی بینیوە هەر بویە من دەڵیم هەڵویستەکەی زوور راستە و حاشا هەلنەگرە، هەرچەند من ئیستا لەگەل بیری حیزبەکەی کاک حەمە جیاوازیم هەیە و وەک ئەو بیر ناکەمەوە بەڵام باسەکانی لە سەر حیزبی دیموکرات و بە تایبەت قاسملو زوور راستە و منیش بۆ خوم تەئیدی دەکەم. کاک کەریم دەڵیت ئەگەر قاسملو بمایە چی دەوت وەک پرسیار تەرحی دەکات ؟ منیش دەلیم کاک کەریمی بەڕیز ئەگەر ئیستا قاسملو بمایەت هەر وەکو ئادەتی هەمیشەی و بیرو بۆچونی حیزبەکەی بی گومان حاشای لەو ڕاستیانە دەکرد و نەقشەو نیشانی بۆ نوسەری ڕاستیەکە دەکیشا و ئیعلانی شەڕی پی دەکرد. کاک کەریم خوی کردوە بە نوینەری قاسملو و پاکانە بۆ هەڵە نەبەخشراوەکانی قاسملو دەکات و وا نیشان دەدات کە قاسملو کاریکی باشی کردوە کە چاکەی بە باڵای ڕژیمی ڕوخاوی بعسا وتەو و سەدامی بە مروڤیکی باش پیناسە کردوە. لیرە دا چەند پرسیاریک خوی قوت دەکاتەوە کە بەروکی خودی کاک کەریمیش دەگریتەوە . باشە بوچی ڕژیمی بعس دوو جار مقەرەکانی کۆمەڵەی بوردمانی شیمیای کرد بەڵام حیزبی دیموکراتی پاراست ؟ بە بڕوای تۆ کۆمەڵەش وەک قاسملو و حیزبەکەی هەڵویستی بگرتایە بۆ میژوی کۆمەڵە باش بۆ؟ ئایا تو ئەم حەقەت بە کۆمەڵە دەدا لەو کاتە هەستیار و پڕمەترسیەدا وەک حیزبی دیموکرات و قاسملو هەڵویست بگریت ؟ ئایا شەخسی خوت کۆمەڵەت بە تاوانبار و مەسلەحەتچی ناودیڕ نەدەکرد ؟ کۆمەڵە ئەمانەشی نەکردە بوو بەڵکو بە ئاشکرا تاوانی ڕژیمی بعسی لە سەر خەڵکی باشوری کەردستان و بە تایبەت هەڵەبجە محکوم کرد کە چی هیشتا کەسانیک بۆن دەیانگوت کۆمەڵە دەبیت پیواندی دیپلوماسی خوی لەگەڵ ڕژیمی بعس ببڕیت ، کۆمەڵە دەبیت ڕاستگو بیت ، کۆمەڵە دەبیت لە بەرەی خەڵکا بمینیت و سەدان شتی لەم بابەتانە. هەر بۆیە من لیرەدا و لە ڕیگای ئەم نامەیەوە گلی لە کاک کەریم دەکەم و دەڵیم زوور حیفە بۆ کەسانی وەک تو کە لە 100%70 ی ژیانت تەرخانی خەبات و تیکوشانی ڕزگاری خەڵکی چەوساوی کورد کردوە نابیت بەم شیوە هەڵویست بگری و پاکانە بۆ سیاسەتە چەوت و دژە ئازادیەکانی حیزبی دیموکرات و بە تایبەت دوکتور قاسملو بکیت. ئەمە بۆ من کە تۆ دەناسم و دەزانم چەندها ڕەنج و ئازارت کیشاوە لە ڕیگای ڕزگاری کوردا قابێلی قبۆڵ نیە و ناتوانم بڕوا بکەم کە ئەوەنتە گوڕابیت. من بە پیویستی نازانم لیرەدا باسی سیاسەت و هەڵویستەکانی قاسملو و حیزبەکەی بکەم و نمونەی لی بهینمەوە چونکە کاک کەریم هەم زیاتر لە من ئاگاداری بارودوخەکە بۆە و هەم زوور زیاتر لە من لە ناو خەباتی شوڕشگیرانەی کوردستاندا بۆە. هیوادارم کاک کەریم توزیک باشتر بیر بکاتەوە و بو چەند سەئاتیک بیر لە هەڵویستەکانی حیزبی دیموکرات بکاتەوە و قیاسیک بکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ناو گوڕەپانەکە. میژو کون دەبیت بەڵام ون نابیت . دەبیت دەستخوشی لەو مروڤانە بکین کە ڕاستەکانی میژو دەخەنە پیش چاو نەوی نوی. ئەحمەد ڕوستەمی 2011-02-14
|