گرژی نیوان کۆمەڵە و دیمۆکرات لە پیناو کام ئامانجدا؟

گرژی نیوان کۆمەڵە و دیمۆکرات لە پیناو کام
ئامانجدا؟

لەو ڕوژەوە کۆمەڵە بە ڕەسمی دەستی داوەتە
هەڵسوڕان گرژێو ناکۆکی لە نیوان حدکا و
کۆمەڵەدا دەستی پیکردوە و تا ئیستەش بە
شیوازی جورا و جور هەر بەردەوامە ئەمەش
هەردەم لە لاین خەلکی دڵسوز و خاوەن هەستی
کوردستانەوە مەحکوم کراوە و ئێدانەی ئەو
کیشە  ناسیاسی و دور لە شارستانیانەیان
کردوە. بە داخەوە  لەم ڕوژانەی ئەخیردا
شاهێدی هەڵویستگەلیکی ناسیاسی و
قینلەدلڵانە بوین کە لە لایەن حدکا و
کۆمەڵەی ژەحمەتکیشانی کوردستانی ئیرانەوە
ڕویدا کە دوور بو  لە شارستانیەت و هەڵویستی
نوی . بە خوشحالیەوە ئەوە نزیکەی دوو دهەیە
کە شیوازی سیاسی و تەبای و دوستانە بوەتە
فەرهەنگی حیزبە سیاسیەکان و بە گشتی
کۆمەڵگای کوردستان ئەمەش جیگای دەڵخوشیەکی
زورە بو چارەنوسی گەڵی کورد بە گشتی. ئەم دوو
لایەنە بەڕیزە بۆخویان باش دەزانن ئەو شیوە
هەڵویستانە نە یارمەتی خویان دەدات و نە
یارمەتی خەباتی گەڵی کورد بەڵکو زوریش ریژەی
پشتگیریان لە ناو جەماوەردا دینیتە خوار،
هەر بویە دەبیت زور سیاسی و پیشکەوتوانە بیر
لە هەڵویستەکانیان بکەنەوە. هەمومان باش
دەزانین بە خوشحالیەوە هیچ لایەنیکی کوردی
ناتوانیت شەری چەکدارانە لە گەڵ لایەنیکی
دیکا بکات ئەمە تەنها دەبیت خەونی دوژمنان و
داگیرکەرانی کوردستان بیت کە دەڵخوشن بە
هەڵویستی چەکدارانە لە نیوان لایەنە
سیاسیەکانی کوردستاندا. هو  و فاکتەر زورن بو
سەڵماندنی ئەم راستیە کە شەرێ چەکداری زور
دوورە و محاڵی زۆر کەمە بە تایبەت لە نیوان
کۆمەڵەکان و دیموکراتەکاندا. ئەو فاکتەرانە
کە پیمان دەڵین شەڕی چەکدارانە دوورە لە
ڕاستیە من ئیشارە  دەکەم بە چەند نمونەیک. 1
ئیستە سەردەمی پیشکەوتنە و خەڵکی کوردستان
زور لەوە ڕوناکترن کە فریوی پڕوپاگەندی
ژەهراوی دوژمن بخون و بە باشێش ئاگادارن لە
بارودوخی دوونیا. 2 نە کۆمەڵە و نە دیموکرات
تازە لەو بارودوخەدا نین کە دەست بو چەک بەرن
بەرانبەر بە یک،3 لە 100%80 لە پیشمەرگەی ئەو
لایەنانە چیدی قبوڵ ناکەن کە لە دژی یەک دەست
بو چەک بەرن و زوریش ئاگاهن و باشتر بیر
دەکەنەوە، من هەمو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی
کوردستان دڵنیا دەکەم کە پیشمەرگە ئامادە
نیە لە دژی یەک شەڕ بکات و ئەو کەسانە کە هەوڵ
دەدەن پەنا بو چەک بەرن یان زور بی میشکن یان
بەکریگیراون کە نفوزیان کردوتە ناو حیزبە
کوردیەکان. 4 بارودوخی سیاسی و کوۆمەڵایەتی
کوردستان جوریکە کە بە خوشحالیەوە ڕیگا
نادات بە هیچ لایەنیک کە لە دژی یەک چەک و
تەقەمەنی بەکار بینن، 5 حیزبیک کە خوی بە
دڵسوز و لایەنگیری مافەکانی خەڵکی کورد
بزانیت بەرژەوەندیەکەی وای پیدەکات کە قەد
بیر لە شەڕی چەکدارانە  نەکاتەوە لە دژی
لایەنیکی دیکەی کوردی. 6 فەرهەنگی یەک بون و
پیکەوە ژیان زور بەهیزترە لە کاتی پیشو لە
ناو خەڵک و پیشمەرگەدا ،7 ئەو حیزبانە بەگشتی
و بە تایبەت کۆمەڵە و دیموکرات زوربەی
ئەنداانی ئاشکرایان لە دەرەوی وڵات دەژین و
هەر هەمویان کاریکی وەهایان کردوە کە
دوژمنایتی نەمینیت و دەستی هاوکاری زور لە
پیشتر ئاوەڵەترە. ئەمان و چەندین دەلیل و
فاکتەری دیکە نیشان دەدەن کە هەڵویستی
چەکدارانە زور دوورن لە ڕاستی. بە
خوشحالیەوە کۆمەڵگای کوردستان ئەوەندە
گەشەی کردوە کە بیروکەی خیڵەکی ،ئەشیرەتی
شەخسی زور زور لاوازە و خەڵک و هەمو هیزە
سیاسی و تیکوشەرەکان بیزی لی دەکەنەوە.  لە
ئاخردا بە هەمو دلسوزان و خەمخورانی کورد
دەڵیم کە دەبیت هەمومان هەوڵ بدین  لە
کیشەکانی کوردستاندا بەشدار بین و بە
مشکێلەی خومانی بزانین، دەبیت فەرهەنگ  و
کولتوریک پەرە پیبدین کە دونیای
کونەپەرەستی و دەمارگرژی بخاتە لاوە و تەعاڵ
و دوستایەتی بکاتە جینشینی. هیوادارم جاریکی
دیکە هیچ لایەنیکی کوردی بە شیوازی ناحەز
هەڵویست نگریت و هەوڵ بدین ڕیگا خوشکەین بو
ڕەخنە لەیەک گرتن و ڕەخنەکانمان بونی
چاکسازی و دەڵسوزانەی لی بیت.

ئەحمەد ڕۆستەمی 2010-12-09

Kommentarer

Kommentera inlägget här:

Namn:
Kom ihåg mig?

E-postadress: (publiceras ej)

URL/Bloggadress:

Kommentar:

Trackback
RSS 2.0