پیشەکی ڕیز و سلاو!
پیشەکی ڕیز و سلاو! ،،،، دەمەویت لیرەدا سرنجی خەڵکی تیکوشەری کوردستان بە گشتی و هاوڕیانی حیزبی کمونیستی ئیران بە تایبەتی بە هەڵویستیکی زوور هەڵە کە لە لایەن حیزبی کمونیستی ئیرانەوە ڕوی داوە ڕابکیشم. بەڕیزان و خوشەویستانی کوردستان و هاوڕیانی ئەندامی حیزبی کمونیست. هەر کەس خوی بە کمونیست بزانیت و بڕوای بە بنەماکانی مارکسیسم بیت نابیت هەوڵ بدات مالکیەتی شەخسی بەهیز بکات و خوی لە جەماوەری کریکار و زحمنکیش دوور بخاتەوە. کمونیستە ڕاستەقینەکان بڕوایان بە سوسیالیزمە و هەمو مروڤەکانی کومەڵگا یکسان دەبینن و هەوڵ دەدەن وەک یک بژین. کمونیستەکان بڕوایان بە جیاوازی بیرو ڕا هەیە و ڕیز لە هەمو بیروبوچونیک دگرن. ئەمانە و زوور شتی دیکە پیم خوش نیە وردەکاری بکەم و سەری خوینەر وە ئیش بینم. بەڵام بزانن حیزبی کمونیست چون چوار دیواریەکی بە دەوری شهیدەکانیدا کیشاوە و وەکو مڵکی شخسی خوی چاویان لی دەکات، لە سەو هەر ڕەسمیکی ئەو هاوڕیە شهیدانە خەتیکی کیشاوە و نوسیویەتی هاوڕیانی گیانبخت کردوی حیزبی کمونیست، بەڕاستی زوورم پی سیرە بو دەبیت ژیانی مروڤەکانیش ببیتە موڵکی شخسی لە کاتیکدا کەس بوی نیە بڕیار بو هیچ مروڤیک بدات چون بیری سیاسی هەڵبژیریت. حیزبی کمونیست پی وایە ئەو شهیدانە ئەگەر ئیستا لە ژیاندا بماین هەر وەک ئەوان بیریان دەکردەوە. خوینەری بەڕیز بوخوت بڕیار بدەو تیبینی خوت بنوسە. سپاس
ئەحمەد ڕوستەمی