میژو پیر دەبیت بەڵام نامریت!
میژو پیر دەبیت بەڵام نامریت!
ئەوا خەریکە دەبیتە 24 ساڵ بەسەر کارەساتی میژوی هەلەبجەدا، کارەساتی قڕکردنی نتەوەیک، بیستوچوار ساڵ لەمەو پیش جەردەکانی ئیران و ئیراق زیاتر لە پینج هەزار مروڤیان شەڵاڵی خوین کرد و لەوش زیاتریان بریندار و نەخوش کرد. ئاخ لەو کارەساتە چەندە دڵتەزین بو ، دڵی مروڤایەتی هینایە ئیش و جیهانیکی هەژان، شاریک شهید بو نتەوەیک بریندار بو وڵاتیک ویران بو. شاری هڵەبجە دایکی شارەزور بو ، نتەوی کورد دڵ پڕ لە ئازار بو و وڵاتی کوردستان خاپور و ویران بو.
گەر دوژمن پی وایە بەو شیو من دەنگ کپ دەبم و سەرم شوڕ دەکەم خەیاڵی خاوە ، با باش بزانیت دوژمنی بئبەزی هەتا زوورترم لی بەریت زوورتر ڕق لە دڵ دبم و کاروانی خەباتم بەهیزتر دبیت. من کوردم و هەتا سەرکەوتن هەر خەباتم و قەد هەدا نادم. ڕاستە لە دریژەی خەباتدا دەچەمەوە و توشی لاوازی دەبم بەڵام قەد نامرم و کوڵ نادەم. من کوردم و بو مافی ڕوای خوم هەر خباتم.
گوردانی شوان ناویکی خوشەویست ! گوردان شوان پیک هاتوی دەستی مروڤگەلیک بو کە لە باشترین مروڤەکانی کوردستان بون. گوردانی شوان ئەو گوردانە بو کە دوژمن حیسابی بو دەکرد و لە ناو موڵگەکانی خوشیاندا ئیحساسی ئاسایشیان نەدەکرد. گوردانی شوان ڕیبواری ڕیگایکە کە قەد لەبیر ناچیت و هەتا سەرکەوتن هەر خەباتە. گوردانی شوان کاروانیکی پیروزە کە نەتەویک بە ئینتزاری بینینە. 72 مروڤی تیکوشەر و قارەمان و ماندوی نەناس بون گوردانی شوان بەڵام هەر یەک لەو هاوڕیانە 72 کەس بون و چاوی نەتەویک بون. گوردانی شوان ئیستاش و لە داهاتویشدا هەر هەیە و دیسانەوە بە سرودی کاک شوان دوژم دەتارینن لە کوچە و کوڵان. یادی ئازیزیان بەرز و بەریز بیت.
ئەحمەد ڕوستەمی 2012-02-18