ماڵپەڕڕی سقز و خزمەتی بە دوژمن!

ماڵپەڕی سقز و خزمەتی ئاشکرای بە دۆژمنانی کورد!
بە داخێکی زوور گرانەوە نوکەرایەتی و خۆ فروشتن لە ناو گەڵی کوردا لە میژە پیدا بوە و تا ئیستاش هەر بەردەوامە و کەسیش نازانیت ئەم دیاردە قیزەون و شەرماوەرە تاکەی دریژەی دەبیت. ماوەیک لەمەو پیش ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی قامیشڵو لە ڕوژئاوای کوردستان کرایەوە لە شاری ستوکهولمی سوید و بۆ ئەو یادەوەریە هاوڕی ئامینی کاکەباوە ژنە شوڕشگیڕی کورد و پەرلمانتاری سویدی بو پیشکەش کردنی وتار بانگیشتەی یادەکە کرا بۆ. کاتیک هاوڕی ئامین دەست دەکات بە ئاخافتن و هەوڵ دەدات ڕاستیەکانی کۆمەڵگای مروفایەتی بخاتە پیش چاو ئامادە بوان و پێیان بڵیت کاتی دەسەڵاتی دیکتاتوریت و بنەماڵە و بیروکەی کونەپەرستانەی ئاینی بەرەو کوتای دەڕوا و دەبیت دەسەڵاتی خەڵک و سیکولاریزم و دونیایەکی باشتر جیگای بگریتەوە و چیدی ناتوانن لەوە زیاتر چەوسانەوە دریژە پیبدەن ، و هاوڕی ئامین هەوڵ دەدات بە گشتی قسە بکات و لە پاڵ ئەوشدا تیشک بخاتە سەر ئەو بارودوخە کە لە کوردستانی باشور هەیە و نابیت خومانی لی گیڵ بکەین. بەڵام لە کاتی بیشکەش کردنی وتارەکەی هاوڕی ئامین چەند کەسیک کە خویان بە لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان دەناسینن چی دی تەحەموڵی قسەکانی هاوڕی ئامینیان نامینی و دەنگ هەڵدەبڕن و هەوڵ دەدەن هیرش بکەنە سەر هاوڕی ئامین. ئەمە تەنها شیوازی کەسانیکە کە حەزیان لە ڕاستی نیەو هەوڵ دەدەن بەو شیوە دەسەڵاتی کونەپەرستان و بنەماڵ و دیکتاتوریت بپاریزن، ( بەوانە دەڵین ئەڵقە لە گوی ). هاوڕی ئامینیش لەبەر ئەوەی یادەکە ئاڵوز نەبیت و بارودوخەکە لە میوانەکان نەشیویت وتارەکەی تەواو ناکات و کوبۆنەوەکە بەجی دیڵیت. بەڵام لیرەدا مالپەڕی بە ناو سقز دەڵیت ئامینی کاکەباوە دەمکوت کرا. هەمو خەڵکی کوردستان دەزانن ماڵپەڕی سقز دژی خەڵکی کورد و بەرژەوندیەکانی کوردە و بە ئاشکرا خزمەتکار و بەکریگیراوی کوماری سیدارەی ئیسلامی ئیرانە و بو چەواشە کردنی خەڵکی کورد و بۆ بە جیهینانی دڵی دەسەڵاتدارانی جینایەتکاری کوماری سیدارەی ئیسلامی هەمو هەوڵیک دەدات بۆ ئەوەی بتوانیت پارە و زیڕیکی زوورتر ورگریت لە دوژمنانی گەڵی کورد،واتە بە ئاشکرا جاشایەتی. خوینەری بەریز لیرەدا پیم خوشە بیوگرافیەکی کورت لەسەر هاوڕی ئامینی کاکەباوە باس بکەم با هەموان بزانن هاوڕی ئامین کێیە و بە پروپاگەندەکانی ماڵپەڕی بە ناو سقز بەد ناو نابیت. ئامین کاکەباوە خەڵکی ڕوژهەلاتی کوردستانە و لە جومڵەی ئەو مروفە چەوساوانەی کوردە کە بە دریژای تەمەنی کورد چەوسانەوی بە خویەوە دیوە. ئامین هەر لە تەمنی منداڵیەوە هەستی بەو ئازار و نائەداڵەتیانی کە لە کۆمەڵگای مروفایەتیدا هەیە و بە تایبەت لە کوردستان کردە و بە پی توانای خوی هەوڵی بنبر کردنیانی داوە. ئامین لە تەمەنیکی زور کەمدا بڕیاری دا بو خەبات لە دژی چەوسانەوە و بیمافی مروڤ چیدی بیدەنگ نەبیت و دەست بداتە تیکوشان. لە ساڵی 1366ی هەتاویدا هاتە ناو ڕیزی پیشمەرگایەتی کۆمەڵە و بە ئاشکرا دەستی دایە خەبات لە دژی کۆماری ئیسلامی و وەک ژنە شوڕشگیریک شانبەشانی ئازادیخوازانی ژن و پیاو لە میدانە جوراو جورەکاندا خەباتی کرد، هاوڕی ئامین زوور چەرمەسەری و سەختی و تاڵی چیشتوە لە پیناو مافە بەرحق و ڕەواکانی خەڵکی هەژار و چەوساوی کوردا. ئیستاش وەک ژنە شوڕشگیریکی کورد بە هەوڵ و تیکوشانی بیوچانی خوی توانی ببیتە پەرلمانتاریکی سوید و لەم ڕیگایەوە دوخی کورد بباتە ناو کۆمەڵگای سویدی و دەنگی کپ کراوی کورد بگەیەنیت بە دونیای دەرەوە. هاوڕی ئامئین لەباری کۆمەڵایتی و سیاسیشەوە زانیاری باشی هەیە و دەتوانیت نوینەریکی باش بیت بۆ داهاتوی کورد و بە تایبەت ژنانی چەوساوەی کورد.
ئەی ئەوانەی کە ماڵپەڕی سقزتان دروست کردوە و بەڕیوەی دەبن. بە داخەوە ناوی سقزی شوڕشگیر و قارەمانتان خراپ کردوە و لەو ناوە پیروزە کەڵک وردەگرن بۆ پیکاندنی ئامانجە دژی ئینسانی و کوردیەکانتان. بە نیوی سقزی خوڕاگر خاوەن سەدان گینابەختکردویە کە لە ڕیگای مافەکانی کوردا بونە قوربانی و لە دژی دەسەڵاتی کۆماری سیدارەی ئیسلامی خەباتیان کرد خەریکن گیرفانی خوتان پڕدەکەن لە پارە و زکی پی زڵ دەکەن، باشە ئیوە بیر لە دواڕوژ ناکەنەو ؟ پیتان وایە کۆماری سیدارەی ئیسلامی هەتا هەتایە هەر دەمینیت و هیچ ئاسویەکی ڕون بۆ گەڵی کورد بە دی ناکەن ؟ دی با پیتان بڵیم بڕوا بکەن کۆماری سیدارەی ئیسلامی و بەکریگیراوانی ئەو دەسەڵاتە کونەپەرەست و ڕزیوە ناتوانیت هەتا هەتایە بمینیت و لە ماوەیەکی زوور نزیکدا دەڕوخیت و بۆ ئیوەی بەکریگیرا و هەڵخەلەتاویش تەنها پەشیمانی و شەرمەزاری دەمینیتەوە. بویە هەرچی زوترە واز لە کۆماری سیدارەی ئیسلامی بیرن و بگەڕینەوە باوشی خەڵک با چارەنوستات وەک چارەنوسی جاشەکانی سەدام حوسین نەبیت. هەمومان باش دەزانین سەرکەوتن بۆ خەڵکە و سەرکەوتن بۆ ئامین کاکەباوە و ڕیبوارانی ئەو ڕیگاییە. هیوادارم بە خوتاندا بچنەوە و دەست لە چەواشەکاری و دوژمنایەتی لە دژی کورد هەڵگرن و چیدی دڵی دوژمن خوش مەکەن.
بژی ئازادی و یەکسانی، سەرکەوتوبیت بزوتنەوەی حەقخوازانەی گەڵی کورد.
ئەحمەد ڕوستەمی 2011-03-21

م


Kommentarer

Kommentera inlägget här:

Namn:
Kom ihåg mig?

E-postadress: (publiceras ej)

URL/Bloggadress:

Kommentar:

Trackback
RSS 2.0